نەتەوەیەكگرتووەكان: پتر لە یەك ملیار برسی لە جیهان هەیە

عێراق - Kdp.info/ بەرێوەبەری بەرنامەی خۆراكی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان هیلین كلارك رایگەیاند: ئێستا لە جیهان پتر لە یەك ملیار مرۆڤ رووبەرووی هەژاری و برسییتی بوونەتەوە ، سەرەرای هەموو ئەو هاوكاریانەی پێشكەش دەكرێت، هیلین كلارك ئەوەشی خستە روو كە پیشكەوتن لە هەر یەكە لە چین و بەرازیل و مەكسیك و هێندستان بۆ نەهێشتنی برسیەتی هاتۆتە ئاراوە، بەڵام لە چەند وڵاتێكی تر وەك كۆلۆمبیا بە هۆی شەری ناوەخۆییەوە، نەتوانراوە هیچ پێشوەچونێك لەو بارەیەوە بێتە ئاراوە. كلارك هەروەها راشیگەیاند گەورەترین بەربەست لە بەردمیان بۆ نەهیشتنی برسیەتی نەبوونی ئاسایشە لە زۆربەی ئا وڵاتانەی كە رێژەی برسییەتییان تێدا كەمە.




