٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

KDP.infoزانیاری لەبارەی كڕینی 100 زریپۆشی ناقیلەی سەربازی ژەنگهەڵگرتووی ئۆكڕانی لەلایەن حكوومەتی عێراقیەوە بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە KDP.info/ بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست KDP.infoكەوتووە كە چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا حكوومەتی عێراقی چەندین زریپۆشی ناقیلەی لە وڵاتی ئۆكرانیا كڕیوە كە ژەنگیان هەڵهێناوەو بەكەڵكی بەكارهێنان نایەن و ئێستا ئەو ناقیلانە لە فرقەكانی 9 و 5 ی سوپای عێراقە.

 لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ KDP.infoشوان محمد تەها ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ناوەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەو زانیاریانە گوتی: لە ساڵی 2009 و گرێبەستێك لەنێوان حكوومەتی عێراقی و وڵاتی ئۆكڕانیا مۆركرا بۆ كڕینی ژمارەیەك چەك و زریپۆش بۆ سوپای عێراق، بەڵام لەلایەن چەند پسپۆڕێكەوە ئەوە راگەیەنرا كە ئەو چەك و زریپۆشانە بەكەڵكی بەكارهێنان نەماون و كوالێتیان باش نییەو ژەنگیان هەڵهێناوە، بۆیە كڕینی ئەو چەكانە رەتكرایەوەو بەشێوەیەكی كاتی بابەتەكە داخرا، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەدەست ئێمە گەیشتوون دوو هەفتە بەر لە ئێستا 100 زریپۆشی ناقیلەی سەربازی لە جۆری BTR4ن هاوردە كراوە كە بەكەڵكی بەكارهێنان نایەن و ژەنگیان هەڵهێناوەو نەك هەر بە كەڵكی جەنگ و سەربازی نایەن بەڵكو بەكەڵكی مەشقكردنیش نایەن و ئێستا لەدەست فرقەكانی 9 و 5 ی سوپای عێراقە.

ئێمە وەك لیژنەیەكی پەیوەندیدار بەو بابەتە داوامان كردووە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە ئەگەر لەگرێبەستەكانی تر دەیانگوت گومان هەیە خۆ ئێستا ئەو چەكانە لەبەردەدەستن و پێویست بەگومان ناكات و پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار