سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 28/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ستیڤن بیكرۆفت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا، ره‌وش و دواپێشهاته‌كانی ئێستای ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی خرایه به‌رباس و هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و پشگیری خۆشیان بۆ هه‌ر هه‌ولێكی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان دووپات كرده‌وه .
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له گرنگی و بایه‌خی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دوا وهه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌و هه‌وڵانه‌شی به‌رز نرحاند له دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باربه‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ هه‌موو گیروگرفته‌كان و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه واشنتۆن پێشوازی له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ش ده‌ڕوانێته ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی كه هه‌رێم پێشكه‌شی ئاواره‌كانی سوریا ده‌یكات كه به‌پێی ئاگاداری واشنتۆن 91% ی ئاواره‌كانی ناو عێراق له هه‌رێمی كوردستانن .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ی كێشه‌كاندایه وبڕوای به‌وه‌یه كه هه‌مووكێشه‌كان له رێگه‌ی دیاڵۆگێكی راسته‌قینه‌و به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوورو رێككه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له‌هه‌وڵه‌كانی له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ری كه كۆتایی بهێنێت به‌ته‌نگژه‌كه و وڵاتیش بچێته قۆناخێكی نوێوه.
سه‌باره‌ت به‌هاریكاریكردنی ئاواره‌كانی سوریاش له هه‌رێم سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ و هاوكارییه‌كه‌شی به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی دانا .




