نێچیرڤان بارزانی : بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنچینەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ کەیسی سیمۆن داوود دەکەین

هەولێر - KDP.info / پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى شوباتى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى بۆردى چاودێریى مافى ژن، كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى چاودێریى مافى ژن ساز كرا كه تیایدا چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به ڕه‌وشى ژنان و مافه‌كانیان خرایه به‌ر باس و چه‌ند بڕیارێك په‌سه‌ند كران. سەرجەم وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پرسی ژن و کۆمەڵگە و پەروەرده و دادپەروەری و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى بۆردى ناوبراو و سەرجەم دامەزراوە حکومییە پەیوەندیدارەکانی كرد و هیواى خواست كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاره‌كان و كاراكردنى زیاترى كاروبار و چالاكیه‌كانى حکوومەت لەمەڕ پرسی ژن و یەکسانی و دادپەروەری، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌موو ده‌زگا و لایه‌نه‌كانى ئه‌ندامى بۆرده‌كه پتەوتر بێت.
یەکەمین خاڵی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە پرسى سیمۆن داوود و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بوو. له‌مباره‌یه‌وه سەرۆک وه‌زیران رایگه‌یاند: ئەم کەیسە کۆمەڵێک ڕەهەندی سیاسی و نێودەوڵەتی و یاسایى هەیە و لە ڕووی مرۆییشه‌وه ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارییەکی گەورە داین. بۆیە زۆر بە جددی کاری لەسەر دەکەین. سیمۆن ئێستا لەژێر چاودێریی ئێمەدایە و پارێزراوە. لە ئێستادا ئێمە ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین. بەڵام بە ناوی ئەم کۆبوونەوەوە هەڵوێستی فەرمی حکوومەت ڕادەگەیەنین."
"حکوومەتی هەرێم بە بڕواوه ڕایدەگەیەنێت کە ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنچینەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسە دەکەین.هەر لێرەوە سوپاسی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین بۆ خەمخۆری و بەدەنگەوەهاتنیان لەسەر ئەم کەیسە. ئەم خەمخۆری و دەستپێشخەرییانەی ئەوان هاوکاریمان دەکات لە پاراستنی مافی مرۆڤ و بنیاتنانی سیستەمێکی دادپەروەرانە لە کوردستان، بەڵام ئەوانیش دەبێ بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسانە بکەن، وردبین بن و توێژینەوە و بەدواداچوون بکەن؛ ئینجا هەڵوێست وەربگرن و لێدوان بۆ میدیاکان بدەن".
كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیى دانانى میكانیزمێك بۆ كار و ڕێكخستنى باشترى كۆبوونه‌وه‌كانى بۆردى چاودێریى مافى ژن كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه پێکهاتەی سكرتایه‌تی بۆرد دیاری کرا. هه‌روه‌ها به ئامانجی دروستکردنی وشیاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان لە بواری دادپەروەری و یەکسانی، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ساڵانه‌ى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هەموو داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ساز بكرێت.
له كۆبوونه‌كه‌دا ڕاگه‌یانرا كه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی دروست دەربارەی خەتەنەکردن و ڕێژه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان له كوردستان ده‌كات ئەنجام ده‌دات. حکوومەت بە جددی کار لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکات و دەیەوێت بە بەڵگە و ئاماری دروستەوە، نەک ئەوەی کە لە میدیاکان دەوروژێندرێت؛ کار لەسەر ئەم کێشە ترسناکە بکات.
كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى چاودێریى مافى ژن به‌شداریكردنى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له كۆبوونه‌وه‌ى 57- مینى CFW- كۆمیته‌ى ڕه‌وشى ژن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه ڕۆژى 4ى ئازارى داهاتوو له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیوویۆرك به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌میانى ئه‌م چالاكیه‌دا شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندى ژنانى وڵاتانى ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ئافره‌ت له وڵاتانى ناوچه‌كه؛ كه به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، دیدار و كۆبوونه‌وه ساز ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى كورد، چه‌ند كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ریكى و میدیادا كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌ردانى باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كانى ئاژانسه‌كانى UNله نیوویۆرك ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له كوردستان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له كاروبار و چالاكیه‌كانى بوارى ژن و مافه‌كانیدا، كرده‌وه.




