هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ریى ئاشیانه‌ى كێشه‌كان به‌رز نرخێنرا
__2013_02_28_h17m2s41__GH.jpg)
هەولێر- KDP.info/ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى شوباتى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستیڤن بیكرۆفت باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا كه كونسولى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كان و ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تى خرانه به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دانیشتن و دیالۆگه‌وه به‌رز نرخێنران و نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به‌وه‌ى كه ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه و به پێى میكانیزمه‌كانى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى خۆى و وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵه‌كانى ئاشتیانه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه ده‌ربڕى و سه‌ردانى دوێنێى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كاندا له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان قسه و باسى لێوه كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نه‌هێشتنى كێشه‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه له خزمه‌تى ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو لایه‌كدایه.




