٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەید تەیب: سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ھیچ ئەنجامێکی نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت بەkdp.info/ موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoڕاگەیاند: سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، چونکە بەغدا ئامادەنییە پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان خەرج بکات.

موئەید تەیب گوتیشی: ئێمە داوامان کردووە حکوومەتی عێراق لە بودجەی ئەمساڵ 4ترلیۆن و200ملیار دیناری بداتە کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان، بەڵام بەغدا ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بدات، بۆیە ھەرێمی کوردستانیش لەبەرامبەردا نەوت ھەناردەی دەرەوە ناکات.

تەیب ڕونیشیکرده‌وە: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممەی داھاتووی دیاری کردووە بۆ دەنگدان لەبارەی بودجە، ئەگەر بیخاتە دەنگدان دەنگی پێویست بەدەست دێنێت، چونکە داواکاری لیستی عێراقییە لەبەرچاوگیراوە و دەنگ بەبودجە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە ھیچ ھەڵوێستیکمان نیبە و رۆژی دووشەمە ھەڵوێستی خۆمان دیاری دەکەین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دوێنێ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ لایەنەکان کۆبۆوە، بەلام نەگیشتنە ھیچ ڕێکكەوتنێک و ھەر ھەمان رۆژ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەرایەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار