حەکیم:لەگەڵ هاوپەیمانى کوردستان گەیشتوین بە رێککەوتنێکى مەبدئییەوە

عێراق - تایبەت بە/kpd.info سەرۆکى ئەنجومەنى باڵى ئیسلامى عەمار حەکیم رایگەیاند: لە بارەى چارەسەکردنى کێشەى نەوتەوە، لە گەڵ هاوپەیمانى کوردستانى گەیشتوونەتە رێککەوتنێکى مەبدەئی ، عەمار حەکیم راشیگەیاند: گفتوگۆکانى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق سەرەڕاى بوونى خاڵى ناکۆک، بەڵام هەردوولا رێککەوتنێکى مەبدئیان مۆرکردووە کە پێویست دەکات ئەو کێشەیە بەمنزیکانە یەکلابکرێتەوە و شاندى هەرێمى کوردستان دواى ئاگادار کردنەوەى سەرکردەکانیان لەدەرنجامى گفتوگۆکاندا جارێکى دیکەلە گەڵ بەرپرسانى عێراق گفتۆگۆکان دەست پێدەکاتەوە.




