یاداشتى دەستگیرکردن بۆ دەبباغ و بەدرى دەردەکرێت
عێراق - تایبەت بە/kpd.info لیژنەى نەزاهەى سەر بەئەنجومەنى نوێنەران رایگەیاند: هەر یەکە لە گوتەبێژى پێشووى عێراق عەلى دەبباغ و راویژکارى سەرۆکایەتى کۆمار عەبدولعەزیز بەدرى زۆرترین ئەو دوو کەسایەتییەن کە بەرپرسیارەتى گەندەڵییان لە گرێبەستى کرینى چەکى رووسیا ، کەوتۆتە ئەستۆ و بەمنزیکانەش دادگاى عێراق یاداشتى دەستگیرکردنى هەردوو ناوبراو دەر دەکات، جواد شوهیلى بە مەدا پریسى راگەیاند: لیژنەى نەزاهە نوسراوێکى ئاراستەى پەرلەمان کردووە، تێدا ئەوەى خستۆتەروو کە گوێگرتن لە شاهیدحاڵەکانى دۆسێیەکە تەواو بووە و بەمنزیکانەش یاداشتى دەستگیرکردنى تۆمەتباران دەردەکرێت، کە بە گەندەڵی لە کرینى چەکى رووسیا تێوەگڵاون.




