كه‌نه‌دا هه‌وڵی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌دات

په‌رله‌مانتارێكی كه‌نه‌دا داوا له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی (ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) كه له‌دژی گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون
(جیم كه‌راجیانیس) كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناودارو لیبراڵی كه‌نه‌دا كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌شه، وێڕای ئه‌وه‌ی خۆی به‌دۆستی كورد ده‌زانێت، له‌ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیشی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چیدی كاتی ئه‌وه نه‌ماوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌دژی گه‌لی كورد له‌باشوری كوردستان ئه‌نجامدراون، بێده‌نگی بنوێندرێت، وتیشی:"خۆشحاڵم كه من له‌و وڵاته‌كه‌مدا ده‌ستپێخه‌ریم كردووه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانێك كه له‌لایه‌ن (سه‌دام حسێن) سه‌رۆكی له‌ناوچووی عێراق، له‌دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامیداوه".
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناودارو لیبراڵه‌ی كه‌نه‌دا داوای له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش كردووه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری هه‌ردوولا میكانیزمێكی گونجاو بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال)، له‌كه‌نه‌داو دواتریش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسێندرێن.
له‌نامه‌یه‌كیشدا كه ئاراسته‌ی كوردستانیانی دانیشتووی كه‌نه‌دا كراوه‌و(چالاكانی كۆمیونیتی كوردی) له‌و وڵاته، داوایان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كوردانه كردووه كه له‌كه‌نه‌دا ده‌ژین، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له‌ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆرترین واژۆ كۆبكرێته‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی (ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) به‌جینۆساید.




