٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێر تارق: ھەرکاتێك بودجە بەفەرمی بەدەستمان بگات رێنمانی تایبەت بەجێبەجێکردنی بودجە دەردەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info / وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا بودجە بەفەرمی بەدەستیان نەگەیشتووە، بەڵام ھەرکاتیك بەدەستیان بگات رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی بودجە دەردەکەن.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.info راگەیاند: ھەر کاتێك بودجە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیمزا بکرێت رەوانەی ئەنجوومەنی شورا دەکرێت و دواتر رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت، بۆ دەرکردنی رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی بودجە.

دلێر تارق گوتیشی: ھەرکاتێك بەفەرمی بەدەست ئێمە بگات رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی بودجە دەردەکەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی بودجە دەرکرا پێشینەکانیش دەست پێدەکەنەوە.

دوێنی وتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdpinfo راگەیاند: رۆژی سێشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بودجەی پەسەند کردووە و رەوانەی وەزارەتی دادی کردووە و رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستانی بڵاوی دەکەنەوە و دەبێتە یاسا و دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

پڕۆژە یاسای بودجە رۆژی 15 ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، کە بڕەکەی زیاتر لە 14 ترلیۆن دیناری عێراقییە.

رۆژی شەممە پەرلەمانی کوردستان بودجەی رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بەمەبەستی پەسەندکردنی.

بڵًند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار