نێچیرڤان بارزانى: "له كاتى پێویستدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌م."

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى شوباتى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى سێى ئه‌مساڵى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران باسى له بودجه‌ى فیدرالى كرد و ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى عیراق موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى نه‌خستووه‌ته ناو یاساى بودجه‌ى فیدرالییه‌وه كه له بوارى نه‌وتدا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كاته‌وه كه پێشتر له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرالدا ده‌رباره‌ى موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانیایانه كراوه و به‌و پێیه حكوومه‌تى فیدرال ده‌بێ موسته‌حه‌قاتى ئه‌و كۆمپانیایانه بدات".
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه و ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هیواى خواست ئه‌و شانده‌ى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌غداى كردووه، له‌سه‌ر كێشه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى سه‌ردانیشى بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژین و سه‌ردانى به‌غدا پێویستى به داوه‌تكردن نیه و كه‌ى پێویست بوو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بۆ گفتوگۆ، ئاماده‌ین سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ین. كێشه‌مان له‌گه‌ل به‌غدا هه‌یه و ده‌بێ ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان هاتوچۆ و دانیشتن پێویسته، بۆیه‌شه كه‌ى كاته‌كه‌مان ده‌ستنیشان كرد، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى ڕوونیشى كرده‌وه "سه‌ردانى به‌غدا به ماناى ئه‌وه نیه كه له شه‌و و ڕۆژێكدا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئێمه دیالۆگ ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كاتێك پێویست بوو له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا سه‌ردان و گفتوگۆ ده‌كه‌ین."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و ده‌رباره‌ى دانانانى سیسته‌مى پێوه‌رى زیره‌ك؛ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ده‌بێ دانانى پێوه‌رى زیره‌ك ببێته یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌تى له پێشى كارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك و به پێى پێویستییه‌كان و به كه‌مترین كێشه و كه‌موكورتى بگاته هاووڵاتیان. داوایشى له وه‌زاره‌تى كاره‌با كرد كه زۆر گرنگى به‌م به‌رنامه‌یه بده‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن له كاتى خۆیدا بیخه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌باش، سه‌رۆك وه‌زیران گوتى: "ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ند بن و سیسته‌مێكى تۆكمه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كان هه‌بێت".
لاى خۆیه‌وه و هه‌ر ده‌رباره‌ى پرسى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌با، عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ڕوونى كرده‌وه كه له سیستمى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌بادا سستییه‌ك هه‌یه و ده‌بێ وه‌زاره‌تى كاره‌با به شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێكتر و كاراتر پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى كاره‌با ئه‌نجام بدات و هه‌رچى كێشه و گرفتێك له‌و بواره‌دا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێویست داهاتى كاره‌با كۆ بكرێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، جه‌ختى له‌سه‌ر دانانى پلانێك بۆ زیادكردنى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ به‌رنامه و پلانه‌كان ببنه كار و بخرێنه بوارى پراكتیكه‌وه.
له كۆتاییدا، دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل و پاش ئه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكرن و باشتركردنى به‌نامه‌كه؛ چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینى له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه خرانه ڕوو، به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با په‌سه‌ند كرا.




