٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لەهەولێر هێزەكانی ناوەخۆ و رۆژنامەنووسان رووبەڕوو گلەییان لەیەكتر كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر تایبەت بە KDP.info/ بەمەبەستی لەیەكترنزیكبوونەوەو لەیەكگەیشتن و ئاشنابوونی ز زیاتر و چارەسەری ئەو گرفتانەی هەندێكجار لەنێوان رۆژنامەنووسان و هێزەكانی ناوەخۆ دێتە ئاراوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گفتوگۆیەكی كراوە لەنێوان بەرپرسانی هێزەكانی ناوەخۆ و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.

سالار عوسمان رۆژنامەنووس و ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بۆkdp.infoگوتی: لەهەنگاوێكی ئەرێنیدا و بەسەرپەرشتی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گفتوگۆیەكی كراوە بۆ بەرپرسانی هێزەكانی ناوەخۆ و رۆژنامەنووس و بەرپرسانی دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان سازكرا كە بابەتێكی زۆر گرنگ كرابوو بەهەوێنی دانیشتن و گفتوگۆكە كە لەژێر ناونیشانی(لەیەكگەیشتنی رۆژنامەنووسان لەگەڵ هێزەكانی ناوەخۆ) ئەم ناونیشانە نیشانەی ئەوەیە كەئێمە وەكو رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی ناوەخۆ چەند بابەت و گرفتێكمان هەیە كە پێویستی بە دانیشتن و گفتوگۆ هەیە بۆ هاتنە كایەی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو لا ئامانجەكە ئەوەبوو كە هەم رۆژنامەنووسان هەم بەرپرسانی هێزەكانی ناوەخۆ گرفت و گلەییەكانیان لەمەڕ یەكتری بخەنە روو بۆ ئەوەی هەردوو لا تێبینیەكان بەهەند وەربگرن.

ناوبراو گوتیشی: خۆشبەختانە ئەو گفتوگۆ كراوەیە ئەنجامی باشی هەبوو بووە هۆی لەیەكتر نزیكبوونەوەو لەیەكتر گەیشتنی زیاتری نێوان هەردوولا ئەوە گرنگە لەو گفتوگۆیەدا هەم رۆژنامەنووسانی ئەهلی هەم رۆژنامەنووسانی حزبی ئامادەیی بوون و رای خۆیان لەمەڕ بابەتەكە دەربڕی كە لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاتبوون.

 سالار عوسمان لەدرێژەی خستنەرووی ناوەرۆكی گفتوگۆ كراوەكەدا گوتی: ئەوەی جێی سەرنج و خۆشحاڵیە نوێنەری یۆنامی كە لەو گفتوگۆیەدا بەشداربوو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە رەوشی میدیا لە هەرێمی كوردستان ئێستا بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكە لە حاڵەتێكی باشدایە و باسی ئەوەشی كرد كە پێویستە گفتوگۆ لەنێوان رۆژنامەنووسان و هێزەكانی ناوەخۆ و بەرپرسانیان بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی هەموو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی كار بكەن

هەواڵی پەیوەندیدار