د.عەلی بەلۆ: ئەستەمە بەغدا بەداواکاریەکانی کورد رازی بێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.عەلی بەلۆ ڕاوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info ڕاگەیاند: ئەمڕۆشاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە کوردستان کاردەکەن، بەڵام ئەستەمە بگە نەھیچ رێکكەوتنێک، چونکە ھەڵوێستی لیستی دەولەتی قانون لەبەرامبەر کورد زۆر توندە.
د.عەلی بەلۆ گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانوون بە داواکارییەکانی لیستی عێراقییە رازی بووە، بۆیە ئێستا گەر بودجە بخرێتە دەنگدان پەسەند دەکرێ و پێویستی بە دەنگی کورد نابێت.
بەلۆ ڕونیشیکردهوە، پێناچێ بەغدا بەداواکارییەکانی کورد رازی بێت، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی کورد ھەوڵ بدات لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان گفتوگۆ بکات، بۆئەوەی بگەنە رێكکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە بودجە بخهنە دەنگدان و داواکاری کوردیش لەبەرچاونەگرن، بەڵام ئایە کورد چ ھەڵوێستێکی دەبێت و سەرکردایەتی کورد دەتوانی چ ھەوڵێک بدات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
ناوبراو گوتیشی: ھۆکاری نەرازیبونی لیستی دەولەتی قانون بۆئەوە دەگەرێتەوە کە لەھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق نزیک دەبینەوە و ئەوان چەند ھەڵوێستیان لەبەرامبەر کورد توندتر بێت دەنگی زیاتر بەدەست دێنن، بۆیە پێناچێ بەداواکارییەکان رازیبن و دوای ھەڵبژاردنەکانیش ڕەنگە رێکەوتنێک لەگەڵ کورد بکەن وئەو کات داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن.




