ھەولێر:قوتابیەکی بەشەناوخۆی لەیلا قاسم گیانی لەدەستدا

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ قوتابییەکی بەشەناوخۆی لەیلا قاسم تەنکەرێکی زانکۆی سەلاحەدین کە نەوت بۆ بەشەناوخۆییەکان دەگوازێتەوە لێیداوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
عەبدولقادر مەحمەد وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ تەنکەرێکی زانکۆی سەلاحەدین کە نەوت بۆ بەشەناوخۆییەکان دەگوازێتەوە لەقوتابییەکی بەشەناوخۆی لەیلاقاسمی داوە بەناوی ڕۆژین مستەفا کەخەڵکی کەمپی مەخمورە، لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی: ئەوکچە قوتابی کۆلیژی قانونە لەزانکۆی سەلاحەدین و لەکاتی لێدانی ئەو تەنکەرە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو ڕونیشیکردهوە، شۆفێری تەنکەرەکە بە پێی مادەی24یاسای ھاتوو چۆ دەستگیرکراوە.




