بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق: ھەفتەی داھاتوو بودجە بەسەند دەکرێ

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بریاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراقێ دەڵێت: کۆبوونەوە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵبەغدا لەبارەی کێشەی بودجەی ئیجابی بووەو چاوەڕوان دەکرێ ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەبارەی بڕۆژە یاسای بودجە بدرێت.
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: کێشەی بودجە کێشەیەکی سیاسییە و کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی ڕابردووش لەنێوان کوتلەسیاسییەکان لەبارەی بودجە ئیجابی بووەو چاوەڕوان دەکرێ لەم یەک دوو رۆژە بگەنە ڕێکكەوتنێک.
مەحما خەلیل گوتیشی: ھاتنی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەل لیژنەی دارایی و وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عێراق ئیجابی بووە و مەبەست لەھاتنیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان بووە، چونکە خۆی لایەنە سیاسییەکەی گرنگە کەلەم ڕووەوە ھەنگاوەکان بەرهوباشی دەڕۆن.
خەلیل ڕونیشیکردهوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەکان بەکراوەیی ھێلاوەتەوە ھەرکاتێک لایەنەکان بگەنە ڕێكکەوتنێک بودجە دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ھەفتەی داھاتوو بودجە بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێ.




