دەرمان خەتاری: لەشکری عێراق لەموسڵ بەردەوامە لەدەستگیرکردنی خۆپیشاندەران

موسڵ-تایبەت بەKDP.info / دەرمان خەتاری وتەبێژی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ بە kdp.infoراگەیاند: خۆپیشاندان لەپارێزگای موسڵ بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش ھیچ داواکارییەکیان جێبەجێنەکردوە.
دەرمان خەتاری گوتیشی: ئێمە وەکو ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ پشتگیری لەداواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین و خۆپیشاندانیش بەردەوام دەبێت تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێن.
خەتاری ڕونیشیکردهوە، لەشکری عێراق فشارێکی زۆر لەسەر خۆپیشاندەران دروستدەکەن و لێیاندهدەن، بۆئەوەی کۆتایی بەخۆپیشاندان بھێنن، بەڵام ئەوان ھەر بەردەوامن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ھێزەکانی لەشکری عێراق بەردەوامن لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و دوێنێش ژمارەیەکی دیکەیان دەستگیرکردووە.
ماوەی چەند مانگێکە لە ژمارەیەک لەپارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان دژی حکوومەتی عێراق بەرێوەدەچێت و تێیدا داوا دەکەن یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری و مادەی چواری تیرۆر ھەڵبوەشێتەوە و گیراوەکانیشان ئازاد بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەت وهڵامی دواکارییەکانیان نەداوەتەوە.




