٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مارتن كۆپلەر: دەمانەوێت هەڵبژاردن لەكەركووك بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-:KDP.info مارتن كۆپلەر، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونامی) گەیشتە كەركووك‌و لەگەڵ پارێزگار كۆبۆوە. سەرچاوەیەك لە نوسینگەی یونامی لە كەركووك، راگەیاند: بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی پارێزگاكەو عێراق‌و خۆپیشاندان بكرێت، هاوكات بڕیارە دوای كۆبوونەوەیان كۆنگرەیەكی هاوبەشی رۆژنامەوانی سازبكرێت، ئەم سەردانە بە دووەمین سەردانی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانە لەساڵی نوێدا بۆ كەركووك دێت، پێشتر رایگەیاندبوو: كە رۆڵی‌ نەتەوەیەكگرتووەكان خۆی دەبینێتەوە لەهاوكاریی‌ پێكهاتەكان، بۆ گەیشتن بە میكانیزمێك تا‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ كەركووك سازبكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار