د.مەحمود عوسمان: پێویستە ئەم جارە ھەر رێکكەوتنێک بکرێ گەرەنتییەک بۆ جێبەجێکردنی ھەبێت

ھەولێر -تایبەت بەKDP.info/د.محمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند:چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی وڵات ئاسان نییە، بەڵام سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوەتنامە بۆ ھەموو لایەنەکان دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان کۆبکاتەوە، چونکە ئەمەریکا و ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دوایان لێکردووە دەستپێشخەرییەک پێشکەش بکات بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان، لەبەرئەوەی ئەم وڵاتانە پێیان وایە سەرۆکی ھەرێم تاکە کەسە بتوانێ لایەنەکان کۆبکاتەوە .
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: سەرەتا پێویستە رای لایەنەکان وەرگرێت وحیسابی داواکارییەکانی کوردیش بکرێت کە لەم کۆبوونەوەیه باس بکرێن، چونکە تاوەکو ئێستا ھیچ داواکارییەکی کورد جێبەجێنەکراوە .
ئاماژەی بەوەشکر، پێویستە ئەم جارە ھەر ڕێکكەوتنێک بکرێت گەرهنتییەک ھەبێت بۆ جێبەجێکردنیان، چونکە پێشتریش زۆر رێکكەوتن کراوە، بەڵام جێبەجێنەکراون، بۆیە پێویستە ئەولایەنانەی داوا لەسەرۆک بارزانی دەکەن لایەنەکان کۆبکاتە ڕۆلیان ھەبێت لەجێبەجێکردنی ڕێکكەوتنەکان .
عوسمان ڕونیشیکردهوە، لایەنەکانی عێراق ئیدارەی ئەم و ڵاتەیان پێناکرێ و ھیچ گەرهنتییەکیان نییە بۆ جێبەجێکردنی ڕێكکەوتنەکان، بۆیە ئەم جارە ھەر ڕێكکەوتنێک بکرێ پێویستی بەلایەنی سێیەم ھەیە وبەرای من unباشترین لایەنە بەشداری تێدا بکات بۆ ئەوەی گەرەنتییەک ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی رێکكەوتنەکان.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیاربوو کۆتایی ئەم مانگە ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، بەڵام کاتەکە کەم ماوە زحمەتە، چونکە پێویستە داوەتنامە بۆ لایەنەکان ڕەوانە بکەن و کاتێکیش دیاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.
بڵند ئیبراھیم




