٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانى کوردستان : دژى هەڵوەشانەوەى دەستوورى عێراقین

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - :Kdp.info هاوپەیمانى کوردستانى لەدژى هەموو ئەو داواکاریانە دەوستێت کە باس لە هەڵوەشانەوەى پرۆسى سیاسى و دەستوورى عێراق دەکەن، محما خەلیک ئەندام لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە سۆمەرییە نیوزى راگەیاند: دەستوور لە %79 ى گەلى عێراق  دەنگى پێداوە و پێویستە رێز لە ئیرادەى گەلى عێراق بگیرێت و ئەو دەستوورەش گرەنتى پاراستنى یەک پارچەیى خاکى عێراقە، خەلیل راشیگەیاند: کە هێزە کوردستانییەکان، پشت بەدەستوور دەبەستن ،بۆ یەکلا کردنەوەى هەموو ئەو تەنگەژە و قەیرانانەى کە ئێستا لە عێراق لە ئارادایە، نایانەوێت عێراق بگەرێتەوە دواوە، پێشتریش هەندێک لایەن و کەسایەتى، داواکارى هەڵوەشانەوەى دەستوور و پرۆسەى سیاسى  عێراقیان کردبوو.       

هەواڵی پەیوەندیدار