٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتى یاسا : یاداشتى دەستگیرکردنى رافع عیساوى دەردەچێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - تایبەت بە :Kdp.info ئەندامێکى دەوڵەتى یاسا  رایدەگەینێت کە حکومەتى عێراق  چەند یاداشتێکى دەستگیرکردنى ئەو کەسانە دەردەکات، کە بوونەتە هۆکارى دروستکردنى فیتنە و ئاژاوەگێرى، کە لە نێویشیاندا رافع عیساوى وەزیرى دارایى عێراقى تێدایە، سادق لەبانى رایگەیاند: حکومەت سەرجەم  داواکارییە یاساییەکانى خۆپێشاندەرانى  جێبەجێ  کردووە و تەنیا داواکاری ئەو کەسانە ماوە، کە ئەجینداى وڵاتانى بیانى جێبەجێدەکەن، لەبانى گوتیشى: ئەوانەى ئەجینداى دەرکى جێبەجێدەکەن،  دەیانەوێت رێرەوى خۆپیشاندانەکانى ئاشتى بۆ  رێرەوى فیتنە و ئاژاوەگێرى بگوازنەوە و رەوشى سیاسى عێراق بەتەواوى لەبار ببەن.  

هەواڵی پەیوەندیدار