عێراق 5000: هەزار دەست بەسەرکراو لە بەندیخانەکان ئازادکران

عێراق - تایبەت بە :Kdp.info دەسەڵاتدارانى دادوەرى لە بەغدا ئاشکرایان کرد: کە لە چەند رۆژى رابردوو دا دۆسیەى دە هەزار دەستبەسەر کراویان یەکلاکردۆتەوە و لە ماوەى مانگى رابردووشدا پێنج هەزار دەستبەسەرکراویان ئازاد کردووە، لەبەیاننامەیەکدا دەسەڵاتدارانى دادوەرى ئەوەشیان خستەروو: کە پێجگە لەو ئازاد کراوانە، دۆسێیەى دوازدە هەزار و حەفت سەد و چل و شەش کەسى دیکەیان لەژێر دەست دایە تا ئەوانیش بە پێى یاسا لە مانگى شوباتى داهاتوو یەکلا بکرێنەوە، پێشتریش حکومەتى عێراق بۆ جێبەجێکردنى بەشێک لە داواکارییەکانى خۆپێشاندەران نزیکەى پێنج هەزار ئافرەتى لە بەندیخانەکان ئازاد کردبوو.




