٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك تاڵەبانی سەرەخۆشیی لە سەرۆك بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی كۆچی دوایی خاتوو خەدیجە شێخ عەبدولسەلام بارزانی براژنی سەرۆك مەسعوود بارزانی، بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق  پرسەنامەیەكی ئاڕاستە كرد.

ئەمەش دەقەكەیەتی:

برای بەڕێز و خۆشەویستمان جەنابی  سەرۆك مەسعوود بارزانی
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براژنی بەڕێزتان و هاوسەری خوالێخۆشبوو شێخ عوبەیدوڵڵا، خاتوو خەدیجە شێخ عەبدولسەلام بارزانیـمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە بە گەرمی سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و بنەماڵە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوخەمیی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم، خۆتان و برا و هەموو رۆڵەكانی بنەماڵە ناسراوەكەتان خۆش بن و تەمەنی درێژی بۆ ئێوەی بەڕێز و كەسوكارتان جێ هێشتبێت.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە گیانی خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئۆقرەییتان پێ بدات.
لە كۆتاییدا دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەكەم و هیوادارم لە هەموو بەڵا و كۆستێك بەدوور بن.
انا لله وانا الیە راجعون
برای دڵسۆزتان
مام جەلال

هەواڵی پەیوەندیدار