٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆلێژی پۆلیس: بە هیچ شێوەیەک سەگ پشکنینی بۆ روفاتی ئەنفالکراوان نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

راگرایەتیی کۆلێژی پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا  ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە روفاتی ئەنفالکراوان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەگەوە پشکێندرابن. ڕوونکردنەوەکە رایگەیاندووە: لەو ماوەیەی کە روفاتی ئەنفالکراوان لە کۆلێژەکەیاندا بووە، ئەرکی چاودێری کردنیان لە ئەستۆی کۆلێژەکەیان و لیژنەی ئەمنی سلێمانیدا بووە، بە هیچ جۆرێکیش سەگ پشکنینی بۆ روفاتەکان نەکردووە.
روونکردنەوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بە پێچەوانەوە لە کاتی هاتنیدا، سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی دەربڕی کە روفاتی ئەنفالکراوان لە بەر خۆردا دانرابوون.

ڕاگرایه‌تیی كۆلێژی پۆلیس لە ڕوونكردنەوەکەدا بە هەموو لایەكی ڕادەگەینێت كە ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە و وەها كارێكیش بەرانبەر بە ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوان نەکراوە كە لە 27/5/2012 براونەتە بارەگای كۆلێژەكەیان و لە 28/5/20102 ـیش دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمەكە گوێزراونەتەوە.

لە ڕوونكردنەوە و بەدرۆخستەوەی ئەو هەواڵانەی باسیان لەوە دەكرد كە لە ڕێگەی بەكاربردنی سەگەوە پشكنین بۆ 730 ڕووفاتە ئەنفالكراوەكانی گەرمیان كراوە، ڕاگرایەتیی كۆلێژی پۆلیس ڕوونی دەكاتەوە "پاراستنی ڕووفاتەكان لە ئەستۆی كۆلێژەكەمان و لیژنەی ئەمنیی سلێمانیدا بووە و لەو ماوەیەدا ئەو ڕووفاتانە بە هیچ شێوەیەك سەگ پشكنینی بۆ نەكردوون، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە كاتی هاتنی، سەرۆكی حكوومەت نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە كە ڕووفاتی ئەنفالكراوان لە بەر خۆر دانرابوون."

ڕاگرایەتیی كۆلێژی پۆلیس هاوكات كەسوكاری ئەنفالكراوان و ڕای گشتی دڵنییا دەكاتەوە كە هیچ كەس و هیچ پاسەوانێك وەها كارێك ئەنجام نەدراوە و ئاغمادەیی خۆیشیانی بۆ پێشوازی لە نوێنەری كەسوكاری ئەنفالكراوان و هەر كەس و لایەنێكیش نیشان داوە تا ڕوونكردنەوەی پێویستیان بۆ بدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار