كار بۆ ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی ژینگەیی له ههرێمی كوردستان دەكرێت

بەمەبەستی ئەنجامدانی ڤیستیڤالی ژینگەیی و دروست كردنی بەلەمێك كە لە خاكی توركیاوە بە هەرێمی كوردستان تێپەردەبێت و لە شاری بەسرە دەگیرسێتەوە،سەرۆكی دەستەی ژینگە پێشوازی لە بەرێوەبەری پرۆژەكانی رێكخراوی سروشتی عێراق كرد.
دوێنێ سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم پێشوازی كرد لە خاتوو یانتین ڤان بەرێوەبەری پرۆژە لە رێكخراوی سروشتی عێراق.
لە دیدارێكدا خاتوو یانتین ڤان كورتەباسێكی دەربارەی پرۆژەی دروست كردنی بەلەمێك كرد كە بە كۆمەلێك سەرنشینەوە لە خاكی توركیاوە لەناو ئاوی رووباری دیجلە كە بەمەبەستی پاراستنی ئاو لە ئاییندەیەكی نزیكدا دروست دەكرێت بەرێ دەكەوێت و بە هەرێمی كوردستان تێپەردەبێت تا دەگاتە شاری بەسرەی باشوری عێراق،ئامانج لەو كارەش راكێشانی سەرنجی رای گشتی یە بۆ كاریگەری ئەو مەترسیانەی كە لە دروست كردنی بەنداوەكان لە سەر ئاوی روبارەكان دروست دەبێت لە رووی ژینگەیی و مێژووییەوە.
لەلایەن خۆشیەوە سەمەد محمد سەرۆكی دەستەی ژینگە رایگەیاند"ئەنجامدانی كاری لەم شێوەیە كە هەڵگری پەیامێكی مرۆڤایەتیە و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیە خزمەت بە هەموو لایەك دەكات ژینگەی ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سەر رووبارەكان پارێزراو دەبێت بە دروست نەكردنی بەنداوەكان
دواتر هەردوو لا گفتوگۆیەكی چریان لە بارەی ئەنجامدانی چەند فیستڤالێكی ژینگەی لە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كرد،لەم فیستڤاڵەشدا چەندان چالاكی ژینگەیی لە شێوەی كردنەوەی پێشانگا و موزیك و هونەری و سینماری ژینگەیی تیایدا ئەنجام بدرێت.
لهلایهكدیهوه ههر دوێنێ سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم پێشوازی كرد لە خاتوو مارگرێت كۆنتا هاوسەرۆكی پێداچوونەوەی دەستوری جنێڤ كرد.
لە دیدراێكدا سەرۆكی دەستەی ژینگە كورتە باسێكی دەبارەی چۆنیەتی دروست بوونی دەستەی ژینگە و ئیشوكارەكانی دەستەی بۆ روونكردەوە و رەوشی ژینگەی هەرێمی بۆ باسكرد و ووتی"ژینگە پرسێكی تازەیە لە هەرێمەكەی ئێمە ،كاری جدی لە سەر دەكەین و هەوڵەكانیشمان لەو پێناوە بەردەوامە.
سەمەد محمد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی وتیشی"وەك هەرێم دەمانەوێت بەشداری چارەسەركردنی پرسی ژینگە لەگەڵ كۆی ووڵاتان بكەین بەمەبەستی پاراستنی گۆی زەوی.
لەلایەن خۆشیەوە خاتوو مارگرێت كۆنتا هاوسەرۆكی پێداچوونەوەی دەستوری جنێڤ "خۆشحاڵی خۆی بە بوونی دەستەی ژینگە و گرنگیدان بە بواری ژینگە لە سەرجەم بوارەكانی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و رایگەیاند" لێرە بایەخی زۆر بە ژینگە و پرسی ژینگە دەدرێت،كێشەی ژینگەیی لە هەموو ولاتێك و شارێك و هەرێمێك بوونی هەیە بەڵام گرنگ ئەوەیە چارەسەری بۆ كێشە ژینگەییەكان بدۆزرێتەوە.
لە كۆتایشدا هەردوولا دووپاتی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان كردەوە لە سەرجەم بوارەكان.




