٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەش مانگ پێویستە بۆ ئامادەكارییەكان و تاوەكو ئێستا وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیار نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / هەرچەندە پێویستە لە چەند مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەو مەبەستە دیاری نەكراوەو ئامادەكاریش ئەنجام نەدراوە سەرچاوەیەكیش لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان دەڵێت كۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ هەیە بۆ ئەنجامدامی ئامادەكاری پێویست.

 هندرێن محمد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆkdp.infoگوتی: هەرچەندە خۆشبەختانە لەهەرێمی كوردستان و عێراق یاسای تایبەت هەیە بۆ رێكخستنی كاروبارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و رێوشوێنەكان دیاریكراوە ئەگەری هیچ گۆرانكاریەكی تێدا نەكرێت بۆیە ئەوەی پێویستە دیاریكردنی رۆژێكە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان باشی دەزانین كە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان كە لە ناوەڕاستی مانگی 4 ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێـت چونگە تاوەكو دوو مانگی تریش كۆمسیۆنی سەرقاڵی ئەو هەڵبژاردنە دەبێت كەمێك ئەستەمە كە بتوانێت لەهەمان كاتدا ئامادەكاریش بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار