سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاشتی ھەورامی سەردانی بەغدا دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info / وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت:ۆیەکلایکردنەوەی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لە کوردستان، بڕیارە سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەدانی بەغدا بکات.
موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ھەموو لایەنەکان رازین پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان کاردەکەن بدرێت، بەڵام ئێمە داوای گەرەنتی دەکەین بۆئەوەی حکوومەت خەرجی بکات، چونکە گەر رازین بۆ لەناوبودجەدا نییە، بۆیە سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەپەرلەمان لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتە، گەر گەرەنتییەک بدەن بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە ئەوە دواتر دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت، بەڵام گەر گرەنتی نەبێت زةحمەتە دەنگدانی لەبارەوەبدرێت.
موئەید تەیب گوتیشی: ئەمڕۆ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندانیان سازکردووە و داوادەکەن بەزووترین کات پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکات، ھەر بۆیەش بڕیارە سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی سەردانی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێکكەوتنێک لەبارەی بودجە، چونکە تەنھا خاڵی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکوردستان ناکۆکی لەسەره، گەر ئەو خاڵە رێكکەوتنی لەبارەوە بکرێ دەخرێتە دەنگدان پەسەند دەکرێ.




