٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەرتای مانگی داھاتوو دوا قۆناغی ناوی مامۆستایان بۆ خانوو و شوقە رادەگەیه‌نرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە له‌ سەره‌تای مانگی داھاتوو ناوی دوا قۆناغی مامۆستایان بۆ وەرگرتنی شوقە و خانوو رابگەیه‌نرێت .

ئەحمەد گەرمیانی وتەبێژی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەماوەی رابردوو له‌ سنوری ھەولێر سێ قۆناغی ناوی مامۆستایانیان بۆ وەرگرتنی خانوو و شوقە راگەیاندووە و لەسەره‌تای مانگی داھاتووش دوا قۆناغی ناوی مامۆستایان رادەگەیه‌نن.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: گرێبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان ھیچ کێشەیەکی نییە و یاساییە.

گەرمیانی ڕونیشیکرده‌وە، ئەو مامۆستایانەی ناویان دەرچووە تائێستا 70% گرێبەستەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام پێویستە تاوەکو بەرواری10/3/2013تەواوی گرێبەستەکە ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە مافیان دەفەوتێ.

وەک قۆناغی یەکەم1013خانوو و شوقە لەپارێزگای ھەولێر بۆ مامۆستایان لە رێی کەرتی تایبەت دروستدەکرێ، دواتر لە سلێمانی و دھۆکیش خانوو و شوقە بۆ مامۆستایان دروستدەکرێ، کەسەرجەم ئەو خانوو و شوقانەی بڕیارە لەسەره‌تاسەری ھەرێمی کوردستان بۆ مامۆستایان دروستبکرێ سێ ھەزارخانوو و شوقەیە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار