٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی دووەمین كۆڕبەندی زانستی لەشاری هەولێر بەرێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بڕیارە بەیانی چوارشەممە 27/2/2013 لە هەولێر دووەمین كۆڕبەندی زانستی بەڕێوە بچێت، كە بە هەماهەنگی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و سەنتەری زانستی ئیمامی شافیعی لە ئوردەن بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی هەرێمی كوردستان كە كۆپیەكی دەست kdp.infoكەوتووە تیایدا هاتووە : مەلا عەبدوڵلا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بە سایتی زانایانی راگەیاند: لەم كۆڕبەندەدا چەندان كەسایەتی عالم‌و زانا لە ولاتەكانی ئوردەن‌و مەغریب‌و میسر‌و چەند ولاتێكی دیكە ئامادەی دەبن‌و، سەرباری ژمارەیەك زانا‌و مامۆستای ئایینی لە سەرتاسەری كوردستان‌و توێژەر‌و كەسایەتی رۆشنبیری كوردستان، كە تێیدا چەندی توێژینەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها راشیگەیاندووە: كە ئامانجمان زیاتر ناساندنی توانا‌و لێهاتوویی زانایانی كوردستانە‌و، هەروەك دەمانەوێت سوودی زیاتر بە هەموو لایەك بگات، بەتایبەتی لەلایەنی زانستی‌و رۆشنبیرییەوە. هەروەك لە رێگەی ئەم جۆرە سمینارانە دەمانەوێت واقیعی هەرێمی كوردستان بە جیهانی ئیسلامی بناسێنین.

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار