كەمێك پێش ئێستا فروكە جهنگیهكانی توركیا گوندی كولان لە دەڤەری ئامێدی توپباران كرد

ئامێدیێ- KDP.info/ كەمێك پێش ئێستا دو بالەفری توركی چیایی كورەژار و پشتی گوندی كولان لە سنوری ناحیەی دێرالوك سەر بە قەزایێ ئامێدی بە خەستی توپ بارانكرد و ترس و دلەراوكێی لەلای هاولاتیانی ئەو دەڤەرە دروستكرد.
بەپێ قسەی شایەد حالێكی ئەو دەڤەرە كەمێك لەمەوبەر گوندی كولان و چیایی كورەژار لەلایەن فروكە جەنگییەكانی توركی بوردومانكراون، ئەو شوێنەی توپ بارانكراوه، زور نیزیكە لە مالی گوندنێشینەكان و گوتیشی یەكەم جارە ئەو دەڤەرە بوردەمان دەكرێت. زیانەكانیش تا ئێستا نەزانراون.




