٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگارى کەرکوک لەبارەى راپۆرتەکەى وەزارەتى داراییەوە نارازییە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک - تایبەت بە    :Kdp.info. دواى  هەژمارکردنی‌ کەرکوک بەسێیەم پارێزگای‌ عێراق لەرووی‌ خەرجکردنی‌ بودجەوە، پارێزگاری‌ کەرکوک رەخنە لە وەزارەتی‌ دارایی‌ دەگرێت‌، بەپێی‌ نوسراوێکی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ عیراق، لەخەرجکردنی‌ بودجەی‌ ساڵی‌ رابردودا، کەرکوک سێیەم شاری‌ عیراقە. لەبارەی‌ ئەو نوسراوەوە، پارێزگاری‌ کەرکوک نەجمەدین کەریم، لەکۆبونەوەی‌ هەفتانەی‌ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی‌ کەرکوکدا رایگەیاندووە: کەرکوک زیاتر لە (598) ملیار دیناری‌ خەرجکردوە، سەرباری‌ کڕینی‌ کارەبا، بەوەش کەرکوک زیاتر لە (100%) بودجەکەی‌ خەرجکردوە و یەکەمی‌ نێو پارێزگاکانی‌ عیراقە، پارێزگارى کەرکوک راشیگەیاندووە: بەمەبەستی‌ هەموارکردنەوەی‌ راپۆرتەکەیان، پەیوەندی‌ بەوەزارەتی‌ داراییەوە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار