٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم: ئەستەمە کۆبوونەوەی نێوان کوتلە سیاسییەکانی عێراق لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە لە ھەولێر بەڕێوەبچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت به‌KDP.info / سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info رایگەیاند: پێش ماوەیەک شاندێکی سیاسی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لە گەڵ سەرکردایەتی کورد گفتوگۆیان کرد، بۆیە کارێکی ئیجابییە شاندی بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات یاخود شاندی ھەرێم بچنە بەغدا و پێویستی بەبانگھێشتی فەرمیش ناکات، بەڵام دەبێت بزانین مەبەستی سەردانەکە یاخود گفتوگۆکان لە چ چواچێوەیەک دەبن، بۆیە شتێکی وا لە ئارادایە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە.

 

سەفین دزەیی گوتیشی: شتێکی زۆر ئاساییە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ھەبوونی دیالۆگ باشترە لە نەبوونی، چونکە گەر ئەنجامیشی نەبێت رەوشەکە ھێوردەکاتەوە.

 

دزەیی رونیشیکردەوە باس لەوەکراوە کە کۆبوونەوەیەک لە ھەولێر لە نێوان کوتلە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەستەمە ئەم کۆبوونەوەیە کۆتایی ئەم مانگە بەرێوەبچێت، چونکە چەند رۆژێکی کەم ماوە و کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەکان کە ھەریەکە ئەجیندای خۆی ھەیە، بۆیە بڕواناکەم لە کۆتایی ئەم مانگە ھیچ شتێک بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار