٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موچەی فەقێیانی حوجرە لە15ھەزار وە بۆ 50ھەزار زیاد دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info /بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەڵێت: لە ھەوڵدان بۆ زیادکردنی مووچەی فەقێیانی لە حوجرە دەخوێنن لە 15ھەزار بۆ 50 ھەزار دینار زیاد بکەن، بۆئەم مەبەستەش رەزامەندی وەزارەتی داراییان وەرگرتووە.

مەریوان نەقشبەندی بەڕەێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.info راگەیاند: بەمەبەستی گرنگیدان بە خوێندنی حوجرەکان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی زیادکردنی موچەی فەقێیان ئەو حوجرانەیە لە 15ھەزار بۆ50 ھەزار دینار، بۆ ئەم مەبەستەش نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردەوە، خۆشبەختانە رەزامەندی دەربڕیوە و ئێستاش ھەوڵدەدەن ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەم داواکاریە رازی بکەن.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: بڕیارە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بگەڕێتەوە سەرکارەکەی خۆی و ئەوکات ھەوڵدەدرێت رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیش وەربگرێت و دوای پەسەندکردنی بودجە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان 108 حوجرە ھەیە و653 فەقێی تێدا دەخوێنن و لە وەزارەتی ئەوقافیش یەکەیەکی تایبەت بەو فەقێیانە کراوەتەوە بە مەبەستی تۆمارکردن ودانانی رێنمایی و مەرجی خوێندن لە حوجرەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار