٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق : بەهۆى جیاوازى بیروراى سیاسى و ئاینى بەندکراون ئەشکەنجەدەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -  تایبەت بە  :Kdp.info  لە بەندیخانەکانى عێراق ئەشکەنجدان  و مامەڵەى توند  بەرامبەر بە بەندییەکان دەکرێت، ماڵپەرى ئیلاف لە راپۆتێکى دا بەدوادۆچوونێکى لەسەر رەوشى بەندییەکانى نێو بەندیخانەکانى عێراق کردووە تێدا ئاماژەى داوە، کە گیراوانى سیاسى لە پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن  بەبەردەوامى رووبەرووى ئەشکەنجەى زۆر دەبنەوە و هاوکات مانگرنتى بەندییەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامە، راپۆرتەکە زیاتر راگەیاندووە، هۆکارى ئەشکەنجەدان و مامەڵەى توندى کاربەدستانى بەندیخانەکان بۆ جیاوازى لە بیروارى سیاسى و ئاینى دەگەرێتەوە .لەم بارودۆخەدا  وا پێویست دەکات بە زووترین کات چاکسازى لە بەندیخانەکانى عێراق بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار