شاجوانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی باڵاى كاروباری خانمانى كرد

به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاشنابوون به كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان شاجوانی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی خانمانی كرد.
شێنێ عه‌زیز ئاكۆ شاجوانی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی باڵاى كاروباری خانمانی كرد له هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خاتوو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی و فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكی هاوبه‌شدا شێنێ ده‌ستخۆشی له ئه‌نجوومه‌نی باڵاى كاروباری خانمان كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئافره‌تانی كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌خشان زه‌نگنه ده‌ستخۆشی له شاجوانی كوردستان كرد كه چه‌ندین پرۆژه‌و چالاكی به‌ده‌سته‌وه‌یه له بواره جیاجیاكاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی له چه‌ند بوارێكی جیاجیادا.




