میسر: بەهۆى کەوتنە خوارەوەیان لە بەرزایى 300 مەتر 19 کەس گیانیان لە دەستدا

میسر - تایبەت بە :Kdp.info بەهۆى کەوتنە خوارەوەیان لە بەرزایى 300 مەتر لە ئاسمانەوە 19 کەس بوونە قوربانى، سەرچاوەکانى هەواڵ لە میسر رایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانى سێشەممە بالۆنە فرێکى گەشتیارى کە 20 گەشتیارى لە رەگەزى جۆربەجۆر هەڵگرتبوو لە ناوچەى رۆژئاواى ئەقسەرى میسر کەوتە خوارەوە و لەدەرنجام دا 19 کەس بوونە قوربانى و یەکێکى تریش بریندابوو ، سەرچاوەکان راشیانگەیاند: تەرمى قوربانییەکان لە نیو کێلگەیەکى کشتوکاڵى لە رۆژئاواى ئەقسەر دۆزراونەتەوە بێجگە لەبریندابوونى گەشتیارێک سەرجەم گەشیارەکانى تر گیانیان سپاردووە.




