٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لعیبى : تورکیا بەبێ رەزامەندى عێراق بۆرى نەوت راناکێشێت

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  -  تایبەت بە  :Kdp.info  حکومەتى تورکیا بە بەغداى راگەیاندووە، راکێشانى بۆرى نەوتى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ وڵاتەکەى بەبێ رەزامەندى حکومەتى بەغدا رەتدەکەنەوە، وەزیرى نەوتى عێراق عەبدولکەریم لعیبى بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاند: حکومەتى تورکیا بە عێراقى راگەیاندووە رەزامەندى لەسەر راکێشانى هیچ بۆرییەکى نەوت نیشان نادەن تا رەزامەندى حکومەتى عێراقى لەسەر وەرنەگیرێت  ئەم لێدوانەى لعیبى، هاوکاتە لە گەڵ لێدوانى پێشترى سەرۆک وەزیرانى تورکیا کە راگەیاندبوو پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لە گەڵ هەریمى کوردستان بەپێى دەستوور عێراق مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار