٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگ و ئامادەکارییەکانی نەورۆز قەدەغە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بۆکان   KDP.info/  فەرماندەی  هێزە نیزامییەکانی شاری بۆکان  دوێنێ راگەیندراوێکی رەسمی ئاراستەی هەر هەموو  رێکخراو و دەزگا مەدەنییەکانی شاری بۆکان و شارەکانی دەورووبەری کردووە و لەم راگەیندراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بە پێى بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە نیزامییەکانی ئێران و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، ئەمساڵ بۆ هیچ کەس و لایەنێک نییە بە هیچ شێوەیەک دەست بە ئاهەنگ و مەراسیمی جۆراوجۆر  بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بکات.

بە پێى ئەم راگەیندراوەی هێزە نیزامییەکانی ئێران، ئەو کەس یا ئەو رێکخراو و دەزگایانەى کە بە هەر شێوەیەک هەوڵ بۆ ئامادەکاری و سازدانی هەرجۆرە مەراسیمێک بکەن،  دەستگیر و رووبەرووی دادگایی کردنەوە دەبنەوە.

هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە نیزامییەکانی شارەکانی دیکەی کوردستانی رۆژهەڵات وەکو پاوە، مەریوان، سنە، سەردەشت و .... رێکخراوە مەدەنییەکان و هونەرمەندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک دەست بە مەراسیمی گشتی بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار