٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: خۆپیشاندەرانی عێراق داواكارییان بۆ بارزانی هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت به‌KDP.info / ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند هەڵوێستی بەهێزی بارزانی لەناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق كاریگەری راستەوخۆیدەبێت لەسەر پرسە جیاوازەكان، ئەوەش دەخاتەڕوو داواكاری خۆپیشاندەران بۆدروستبوونی هەرێمی ڕۆژئاوا دەستورییە.
دەربارەی ئەو داوایەی كە خۆپیشاندەرانی عێراق ئاراستەی مەسعود بارزانیسەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد د.سەعید خۆشناو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانلە لێدوانێكدا بۆKDP.info رایگەیاند هۆكاری ئەو داوایەی خۆپیشاندەران كەئاراستەی سەرۆک بارزانیان كرد، لەبەرئەوە بوو بارزانی شەخسیەتێكی بەهێزە لەعێراقدا و پێشنیارەكانی یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، وێڕایئەوەی رۆلی كاریگەرانەی لە كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق هەیە و گوتیشی: بارزانی خاوەنی بەڵێن و قسەی خۆیەتی دواتر لە بڕیاران زۆر دەقیقە هەربۆیەلە كاتی دەست پێشخەرییەكانی تا نەگاتە دەرئەنجامێكی یەكلاكەرەوە بۆچارەسەركردنی كێشەكان بڕیارانادات، لەبەر ئەوەشە بۆتە جێگای متمانەی سەرجەمهێزە سیاسییەكانی عێراق.
دەربارەی ئەم داوایەی لایەنە سونییەكان و هەندێك لە خۆپیشاندەران بۆدروستكردنی هەرێمی رۆژئاوا لە عێراقدا خستویانە ڕوو ئەو ئەندامەی پەرلەمانگوتی: ئەوان لە كاتێكدا پەیامەكەیان ئاراستەی بارزانی كردووە، هەڵبەتەمافێكی خۆیانە، بەڵام ئەوان باش دەزانن بارزانی پشتگیری لە دەستوری عێراقدەكات و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی بۆیە ئەگەر هاتوو داواكەیان لە رووییاساییەوە جێبەجێ‌ نەكرێت واتە دەبێت هەرێمی جیاواز لە پەرلەمانەوە دەنگیلەسەر بدرێت ئەو کاتە پشتگیری بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم هێزیان بەمەسەلەکە لە رووی سیاسییەوە دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار