٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕاگەیاندراوی كۆنسولی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سەبارەت بە تیرۆركردنی 3 ژنە چالاكوانی كورد لەو وڵاتە

سەرچاوە: KDP.info

كونسوڵی گشتی فەرەنسا رایدەگەنێ‌ كە كوشتنی سێ‌ چالاكوانی كورد لە (9)یكانونی دووەم لەپاریس، رووداوێكی زۆر مەترسی دارە. ئەم رووداوە كارێكە كەجێگای بەرگە گرتنی نیە وەكو وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی پێدا " ئەمرووداوە فەرەنسای تووشی شۆك كرد".

كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر هاوخەمی و رێزی خۆی بۆ هەستی هەموو ئەمانەدەردەبڕێت كە بە تیرۆركردنەكە نیگەران بوون. هەروەها جەخت دەكاتەوە كەحكومەتی فەرەنسا هەموو رێگایەك دەگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی وئەوانەش كە لەپشتی تاوانی كوشتنی ئەو سێ‌ چالاكوانە ژنە بوون.

ئێستا ئەو رووداوە خراوەتە بەردەم دادگای فەرەنسی و لێكۆلینەوەكانیشدەستیان پێكردووە بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەكە. دەسەڵاتی دادوەری لەفەرەنسا سەربەخۆیە و لەژێر بنەما دیموكراسیەكان دەسەڵاتەكان جیاكراوەتەوە.
 لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی زۆر لەبەردەم كونسوڵگەری گشتی فەرەنسالە هەولێر بە گوێرەی بنەما یاسایەكان ئەنجامدرا. كونسوڵی گشتی فەرەنساچاوی بە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان كەوت بە مەبەستی گەیاندنی پەیامیخۆپیشاندەران بۆ حكومەتی فەرەنسا. كونسوڵی گشتی فەرەنسا سوپاسیدەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات بۆ هاوكاریكردنیان لە میانەیخۆپیشاندانەكاندا

 

هەواڵی پەیوەندیدار