٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بومەلەرزەیەك ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێرانی گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە KDP.info/ بومەلەرزەیەك بەتوندی( 4.4 ) بە پلەی ریختەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێرانی گرتووە و دانیشتووی قەزای سۆرانیش هەستیان بە ئەرد هەژینەكە كردووە، بەرێوەبەرایەتی چاودێری زەمینەلەرزە لە ماڵپەری خۆی لە ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە، ئەمرۆ دووشەممە كاژمێر (11:33) خولەك بە كاتی هەولێر زەمینە لەرزەیەك بەتوندی( 4.4) بە پلەی ریختەر بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی، ناوچە شاخاوییەكانی سنوری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتەوە، خۆشبەختانە هیچ رووداوێكی گیانی و ماڵی لێنەكەوتۆتەوە، كە رادەی بەهێزی ئەرد هەژینەكە وای كردووە دانیشتوانی قەزای سۆران هەستی پێبكەن، پێشتریش زەمینەلەرزیەكی تر رۆژی هەینی كاتژمێر (8:22) خولەك بەتوندی (3.7 ) شاری سلێمانی گرتبۆوە و ئەویش بەهەمان شێوە هیچ زەرەر و زیانێكی گیانی و مالێ نەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار