٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی كوردستان: تا كێشەی پارەی كۆمپانیاكان یەكلایی نەكرێتەوە بودجە پەسەند ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە KDP.info/ هاوپەیمانی كوردستان دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی عێراق بەهۆی یەكلانەبوونەوەی كێشەی پارەی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری پێترۆل كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن راگەیاند، لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی كوردستانی بڵاوی كردەوە كە سەرەڕای وتوێژی زۆری لیژنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ لەبارەی پارەی ئەو كۆمپانیا بیانییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و پێویستە بدرێن، لە كوتاییدا گشتیان گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە پێویست دەكات خوێندنەوەیەكی وردبینانەی هونەری بۆ مەسەلەكە بكرێت، بۆیەش وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان داوەت كراوە، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات و دواتریش ئەو پرسە بە تەواوی یەكلایی بكرێتەوە، تا پرسەكەش یەكلانەكرێتەوە دەنگدان لەسەر پرۆژەی بودجەناكرێت، شایەنی باسە لەدوا دانیشتنیدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیكردەو، كە پرۆژەی بودجە بەمەبەستی هەمواركردنەوەی، جارێكی دیكە بگەرێنیتەوە بەردەم حكوومەتی عێراق .

 

هەواڵی پەیوەندیدار