شێخ ئاوات بەرزنجی: ژمارەیەکی زۆر کەم لەوەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکانیان ساختە دەرچووە

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ شێخ ئاوات مەجید بەرزنجی سەرۆکی لیژنەی بەدوادەچوونی بڕوانامەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە بۆ بە داوادەچوون لە بڕوانامەی فەرمانبەرو مامۆستایان، بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئێمە ژمارەیەکی زۆر کەم بڕوانامەکانیان ساختەیە کە ناگاتە پێنج کەس.
ئاوات مەجید بەرزنجی گوتیشی: ئەو لیژنەیە دەستیکردووە بەلێکۆڵینەوە لە دۆسیەی فەرمانبەران و مامۆستایان و ئاشکرابووە ئەوە راست نییە ئەوانەی باس لەوە دەکەن بڕوانامەی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر و مامۆستایان ساختەیە، چونکە زۆربەی ئەوانەی کاتی خۆی دامەزراون لەرێگای لیژنەی خدمەوە دامەزراون، بۆیە ھەبوو بڕوانامەی نەھێنابوو یاخود لەکاتی خۆی بەپشتگیرییەک دامەزراوە ئەم کێشانەمان ھەمووی چارەسەرکرد.
بەرزنجی ڕونیشیکردهوە، لەدەزگا راگەیاندنەکان باس لەوەدەکرێ کە چوار ھەزار بڕوانامە دیار نییە، بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەمانکرد راست دەرنەچوو، چونکە تەنھا چەند کەسێکی کەم بڕوانامەکانیان ساختەیە کە ناگاتە پێنج کەس .
لەدەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە کە نزیکی ٤ھەزار بروانامە لەوەزارەتی پەروەردە دیار نییە و ژمارەیەکی زۆریشی ساختەیە، بۆیە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکھێنا بۆ بەدواداچوون لەبڕوانامەکان.




