بۆ یەک لاییکردنەوەی داواکارییەکانی کورد، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

به غدا- تایبەت بە KDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکات و چاوەڕوان دەکرێ بۆ یەک لاییکردنەوەی کێشەی بودجە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکات، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان دەنگدان لەبارەیەوە دواخرا.
د.رزگار گوتیشی: کۆبوونەوەی دوێنێ لەنێوان کوتلەکان بەسەرۆکایەتی عارف تەیفور جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئهرێنی بووە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی داواکارییەکانی کورد لەپڕۆژە یاسای بودجە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
ناوبراو ڕونیشیکردهوە، تائێستا دیارنییە کەی شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بەڵام گەر ئەمڕۆ سەردانی بەغدا نەکەن، ڕەنگە بکەوێتە ھەفتەی داھاتوو .




