سەفین دزەیی: رەتیدەکاتەوە ئۆتۆمبێل بەنھێنی لە ڕێگای خاڵە سنورییەکان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ئۆتۆمبێل بەنھێنی لە ڕێگای خاڵە سنورییەکان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن و دەڵێت: تەنھا رێگا بەو بازرگانانە دەدەن ئۆتۆمبێل ھاوردە بکەن، کە پێش دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێلیان لەگەڵ وڵاتان کردووە.
سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: تاوەکو ئێستا ھیچ ئۆتۆمبێلێک بە نھێنی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان نەکراوە لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەندێک لە بازرگانەکان گرێبەستی کرینی ئۆتۆمبێلیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لەدەرەوە کردووە تاوەکو ئێستا ھاوردە نەکراوە، بۆیە لەئێستادا رێگەیان پێدەدری ئەو ئۆتۆمبێلانە ھاوردە بکەن، بەڵام ئەوەی دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران گرێبەستی کردووە بەھیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێ ئۆتۆمبێل ھاوردە بکەن.
سەفین دزەیی گوتیشی: ئەو بازرگانانەی پیش مانگی10گریبەستی گرینی ئۆتومبێلیان ئیمزاکردووە لەگەل وڵاتانی دەرهوە رێگەیان پپێدەدرێ ئۆتومبێل ھاوردە بکەن، چونکە تا بەپاپۆر دەگاتە سنوری ھەرێمی کوردستان کاتێکی زۆری دەوێ بۆیە ئەوەی ئێستاش تەنھا ڕێگا بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێ کە پێش مانگی10گرێبەستیان کردووە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن.
دزەیی ڕونیشیکردهوە، لیژنەیەک پێکھاتووە لە وەزیری ناوخۆ وەزیری پیشەسازی و وەزیری پلاندانان و دارایی و چەند پسپۆرێکیش لەوەزارەتەکان رێنماییەکانیان ئامادەکردووە و دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردن وبەزووترین کات دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
لە دهزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران وئیبراھیم خەلیل ئۆتۆمبێل بەنھێنی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێ، لەکاتێکدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە١٥ئەم مانگەوە بڕیاریداوە بەھیچ شێوەیەک نابێ ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێ تاوەکو ڕێنمایی نوێ دەردەچێ، بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو خاڵە سنورییەکان ئاگادارکراونەتەوە .
بڵند ئیبراھیم




