فازل میرانی بۆ كەنالی سپێدە: یەكگوتاری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێویستە

هەولێر- KDP.info/ لە دیدارێكی تەلەفیزیۆنی لە گەڵ كەنالی سپێدە، كە بەیانی سێشەممە كاتژمێر (9) ی شەو بڵاودەبێتەوە، رێزدار فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی ساسی پارتی دیموكراتی كوردستان راشكاوانە تیشك دەخاتە سەر رووداوە گرینگ و هەنووكەییەكانی عێراق و كوردستان.
لەم دیدارەدا بەرێزیان تیشك دەخاتە سەر هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و لە روداوەكان و پەیوەندی كوردستان لە گەڵ بەغداو وڵاتە هەرێمایەتییەكان و كێشەكانی بەغدا و خۆپیشاندانەكان دەدوێت، سەرباری ئەوانەش باس لە بۆچوونەكانی پارتی لە مەڕ سەرجەم كێشە و رووداوەكان دەكات، سەرەرای وەڵامی راشكاوانەی ئەو پرسیارانەی لە بەرنامەكە ئاراستەی دەكرێن و هەروەها جەنابیان بوونی یەكگوتاری و یەكریزی لایەنە كوردستانییەكان بە گرینگ و پێویست دەزانێت بۆ پێشكەوتن و چارەسەری كێشەكان و پێشهاتەكان
سەرەرای ئەوانەش سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەكەدا ئاماژە بە چارەسەری كێشەكان لە رێگەی لەیەك گەیشتن و گفتوگۆ دەكات




