٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاژانسێکى عەرەبى : پێشبینى دەکرێت دەستپێشخەرى بارزانى بۆ کێشە سیاسییەکانى عێراق سەرکەوتوو بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر / KDP.info/ ئاژانسەکان- ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەران لێدوان بۆ ڕۆژنامەیەکى عەرەبى دەدات ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینى دەکرێت دەستپێشخەرى بارزانى بۆ چارەسەرى کێشە سیاسییەکانى عێراق سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، ئەوەش دەخاتەڕوو تاوتوێى داواکارى خۆپیشاندان دەکرێت.

ئاژانسى "اسرار الشرق"ى عەرەبى لێدوانێکى لە "حسێن کازم" ئەندامى هاوپەیمانى نیشتیمانى وەرگرتووە، دەربارەى دەستپێشخەرى بارزانى، دەڵێت "پێشبینى دەکرێت دەستپێشخەرى بارزانى بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى ئێستاى عێراق سەرکەوتووبێت، بەتایبەتى لە کۆکردنەوەى هێزە سیاسییەکانى عێراق لە سەریەک مێزى گفتوگۆ".

هاوکات "حەسەن حسین نەرمۆ" ئەندامى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لێدوانى بۆ ئەو ئاژانسەکە داوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە لە کۆتایى ئەم مانگەدا بارزانى دەستپێشخەرى نوێ ڕادەگەیەنێت و هاوکات مەرجى ئەوەشى هەیە کە لایەنەکان  پابەندن بن بە دەستپێخەریەکەى هەولێرەوە بەهاوپێچ لەگەڵ ئەو دەستپێشخەریەکەى کە تازە ئەنجامى دەدات ".

ئەو ئەندامەى هاوپەیمانى نیشتیمانى زیاتر قسەى کردوو ئەوەى خستەڕوو لیژنەیەکى پێنج کەسى دیارى کراوە، بۆ وەڵام دانەوەى خۆپیشانداندەران .

کارزان هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار