٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP.info دەربارەی شاندەكەی هەرێم بەیاوەری ئاشتی هەورامی بۆ بەغدا ڕاپۆرتێك بڵاودەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر KDP.info - / بەپێی ڕاپۆرتێك تا ئێشتاش شاندنی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرانی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە گفتوگۆدان بۆ یەكلاكردنەوەی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق، بەڵام دوورنییە لەو ماوە كەمەدا دیاركراوە دەرئەنجامەكان بدرێن بە دەستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی KDP.info لەبارەی شاندنی هەرێمی كوردستان بەیاوەری د.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا هاتووە دوێنێ‌ ئێوارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی بچوكی پێكهێناوە لە وەزیری پلان دانانی عێراق و سەرۆكی دیوانی چاودێری درایی و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی لادانی ئەو رێگریانەی دێتەبەردەم پرۆژە یاسایی بودجەی ئەم ساڵی حكوومەتی عێراق لەكاتێكدا دەبێت لە ماوەی 24 كاتژمێری دیكە دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست KDP.info كەوتووە میزانییەی ساڵی 2013ی عێراق بایی 138 ترلیۆن دیناربووە، ئەوەش لەسەر بنەمای یەك بەرمیل نەوت بە 90 دۆلاری ئەمەریكی بە ڕێژەی هەناردەكردنی 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوت لە چوونی هەورامی بۆ ئەو مەبەستەیە كە ڕێژەی كورد لەو میزانیە دیاری بكرێت بەڵام د. سه‌عید ڕه‌سوڵ راگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه ‌یاسای‌ بودجه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه‌، وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا داواكاری كورد بۆ پێدانی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له ‌هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا، له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم ‌و وه‌زیری نه‌وتی عێراقدا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێردا، ئه‌وه‌ش بۆ خۆده‌ربازبوون بوو له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ

هەر لەمبارەوە حەیدەر عەبادی سەرۆكی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەزگای "المدی " رایگەیاند دواكەوتنی دەنگدان لە سەر بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق كاریگەری دەبێت لەسەر دواكەوتنی پرۆژە خزمەت گوزارییەكان و گوتیشی : ئێستا دواكەوتنی ئەو بودجە لە چەند لایەكەوە كاریگەری خراپ دروست دەكات، یەكەم سوپای عێراق لە قۆناغی دروست بوونەوەدایە و پێویستی بە پێداویستی سەربازی هەیە لە رووی وەبەرهێنانیشەوە عێراق هەموو مانگێك 4 ملیار دۆلار زەرەر دەكات ئەوەش بەهۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەوەیە .

هەرلەم بارەوە مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رایگەیاند لیستی كوردستانی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەك نادات كە بە سیاسی بكرێت و دەبێت لەسەر بنەمای پیشەیی دابڕێژرێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار