پارێزگای کوردستان لە ئێران خاوەن زۆرترین رێژەی بێکارییە

بە پێ ئەنجامەکانی سەرژمێری هیزی کار کە لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێران لە پاییزی ساڵی رابردوودا ئەنجام دراوە، پارێزگای کوردستان لە ئێران لە رووی زۆر بوونی رێژەی بێکاری یەکێکە لەو سێ پارێزگایانەی ئێران کە رێژەی بێکاری تێیایاندا یەکجار زۆرە.
بە پێ ئەم ئامارە پارێزگای لورستانیش خاوەن لە سەدا 6/20 و سیستان و بەلووچستان 5/18 و پارێزگای کوردستانیش لە سەدا 6/15 سێ پارێزگای ئێرانن کە رێژەی بێکاری تێیایاندا یەکجار زۆرە.
بە پێ هەمان سەرچاوە لە پارێزگای کوردستاندا رێژەی بێکاری بە نیسبەتی ساڵی رابردوو لە سەدا 5 زیادی کردووە.




