ئەردۆغان: با چەکەکان بێدەنگ بکەن

سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە ئانکارە سەبارەت بە چاوپێکەوتنی پارلەمانتارەکانی بەدەپە لەگەڵ ئوجەلان وتی" هیوادارم پەیامەکانی ئوجەلان بە شێوەیەکی راست پێشکەشی رای گشتی بکرن و هەموو لایەک هەوڵ بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە بدەن.
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی" پێویستە ئەندامەکانی پەکەکە چەکەکانیان بێدەنگ بکەن و لە نێو سنوورەکانی تورکیا بچنە دەر و هیوادارم لەم بوارەدا هەنگاوی ئەرێنی و کرداری بنرێت.
سەرۆک وەزیری تورکیا لە درێژەی لێدوانەکانی خۆیدا رەخنەی توندی ئاراستەی هاوسەرۆکی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کرد و وتی" سەلاحەدین دەمیرتاش نازانێت سیاسەت بکات و شتێکیش لە سیاسەت تێناگات.




