٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژێک لە ئۆفیسی عیماد ئەحمەد: دەستەواژەی براگەورەیی لە پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ دوای بڵاوبوونەوەی دیدارێکی جێگری سەرۆکی حکوومەت عیماد ئەحمەد  لە رۆژنامەی (هاوڵاتی)  و قسەکردن لەسەر پێگەی کۆسرەت رەسول لە ناو یەکێتی وتەبێژێك لەئۆفیسی تایبەتی عیماد ئەحمەد سەبارەت بەم دیدارە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و لەم بارەوە گوتیەتی:  لە دیدارێكی بەڕێزیان كە لەدوا ژمارەی رۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوبۆتەوەو ناونیشانێكی بۆ هەڵبژێردراوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە (كاك كۆسرەت براگەورە نییەو خوا ئەوە بگرێت ئەم دەستەواژەیەی داهێنا) رایدەگەینێت: مەبەست لەم لێدوانە ئەوە بووە كە دەستەواژەی برا گەوەریی لەپەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیدا نییە و پۆستی حزبیش لەسەر ئەو بنەمایە دیاری ناكرێت، بەتایبەتی بۆ هێزێكی سیاسی و مۆدێرنی وەكو یەكێتی كەخاوەنی  پەیڕەی خۆیەتی و بەپێی رێكاری دەستوری ناوخۆ پۆستەكان دیاری دەكرێن، لەم ماوەیەشدا كاك كۆسرەت و تەواوی دەزگا و ئۆرگانەكانی یەكێتی بەپێی پەیڕەو كاریان كردووەو لەم دیدارەشەدا عیماد ئەحمەد بەهیچ شێوەیەك مەبەستی لەرەتكردنەوەی رۆڵی ئێستای كاك كۆسرەت نەبووە .
عیماد ئەحمەد تەئكیدیش دەكاتەوە كاك كۆسرەت یەكێكە لە كۆڵەكەكانی یەكێتی و خاوەن پێگەی سیاسی و حزبی رێزلێگیراوی خۆیەتی، لەو ماوەیەشدا كە جەنابی مام جەلال لە سەفەری چارەسەر بووە، كاك كۆسرەت بەپێی پەیڕەو كارەكانی خۆی كردوەو عیماد ئەحمەد-یش   یەكێكە لەهاوكار و پشتیوانەكانیەتی.

لە درێژەی رونکردنەوەکەدا هاتووە:  لە سەر ئاستی شەخسیشدا كاك عیماد ئەحمەد هەمیشە رێزی تایبەتی بۆ كاك كۆسرەت و رۆڵی شۆڕشگێرانەی ئەو هەیە و بەبراگەورەی خۆشی دەزانێت، بۆیە  پێویست بەهیچ لێكدانەوەیەكی تر  ناكات.

هەواڵی پەیوەندیدار